♪ وبلاگ اسماعيل سردشتي
دانلود آهنگ کلیپ عکس اسماعیل سردشتی 
قالب وبلاگ

ئه‌مڕۆ 11ی گه‌لاوێژی ساڵی 1393ی هه‌تاوی،

شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی له‌ ده‌ست دانی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سه‌رده‌شتییه

جارێکی تر، به‌ ناوی خۆم و هه‌مو ئۆگرانی، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی کاک سماییل ده‌که‌یین.

سماییل گیان گه‌ر مابای، ئه‌و هه‌مو ئاڵوگۆڕه‌ی به‌سه‌ر کورد دا هات له ماوه‌ی ئه‌و 6 ساڵه‌ دا؛ هه‌موت ده‌کردن به‌ گۆرانی بۆ خه‌ڵک بڵاوت ده‌کردنه‌وه... کێ هه‌یه‌ به‌ خێرهاتنی مامه‌ بکاته‌وه له دکتور ڕا؛ کێ هه‌یه باسی ڕۆژئاوا بکات؟ کێ باسی پڕۆسه‌ی ئاشتی بکات و ده‌یان شتی تر که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه گه‌ر ئه‌وانه‌ی دیتبان دڵی ده‌هاته جۆش... به‌س ده‌ستی ئه‌جه‌ل بشکێت... تا کاتێک که‌ ئه‌و مابو، ڕۆژاوا مافی قسه کردنیشی نه‌بو... ته‌نانه‌ت جارێک که‌ ویستی بچیت له‌وێ گۆرانی بڵێت نه‌یانهێشت...

که‌س ناتوانێ تۆ بمرێنێت؛ تۆ نه‌مری و قه‌ت نامری


موضوعات مرتبط: about smail sardashti


برچسب‌ها: ئیسماعیل سه‌رده‌شتی, سماییل, سه‌ره‌خۆشی, ئه‌جه‌ل, هونه‌رمه‌ند

دایه جاریک پیت نه‌کوتم بۆچی ئه‌منت به‌خێو کرد؟

بۆ خۆشی خۆت بو دایه پێم بڵێ، یا بۆ گه‌لی کورد؟

ئـــه‌وه له پێناو گه‌لـــــــم دایه دوور که‌وتومــــه‌وه

شیری تۆم حه‌ڵاڵ نه‌بێ، به‌ سـه‌ر شۆڕی بێمه‌وه

هه‌ر ده‌بـــــێ به‌ ئازادی، هه‌ر ده‌بـــــێ به‌ ئازادی

له باوه‌شت بحه‌سێمه‌وه، له باوه‌شت بحه‌سێمه‌وه

...

به‌ داییکت سه‌لماند که‌ بۆچی تۆی بووه‌ و سه‌ری به‌رزت فیدای باوه‌ڕی به‌رزت بو و بۆیه‌ش هه‌ر به‌رزی و چریکه‌ی ده‌نگت هه‌ر به‌رزت ڕاده‌گری...

 ۴۰ ساڵ پێش له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ دا له گوندی دوبێ نزیک قه‌ڵادزێ له داییک بوو له‌و که‌می ته‌مه‌نه‌ دا، دوای ئه‌و هه‌مو هه‌وراز و نشێوه و هه‌ڵگرتنی بارگه‌ی خه‌م، به‌ داخه‌وه ڕۆژێ ۲۰۰۸/۸/۱ی کرده شه‌و و به‌ یه‌ک جاری بارگه‌ی خه‌می هه‌ڵگرت و ئیتر هێشتا نه‌هاتۆته‌وه بۆ شاره‌که‌ی و نه‌هاته‌وه به‌ره‌و هه‌واری شه‌نگی که‌س و کاره‌که‌ی؛ هه‌ر چه‌ند ئێستا له‌ نێومان نی، به‌ڵام ئێستاش ڕۆژی له داییک بونت ڕۆژێکی ڕوونه بۆم و له‌ دڵم دا پڕ به‌ دڵم پیرۆزباییت پێ ده‌ڵێم که‌ هه‌ر ده‌ وێش دا ده‌ژی و هه‌ر ده‌ژی و هه‌ر بژین ئه‌و دڵانه‌ی که تۆ تێیان دا ده‌ژی


موضوعات مرتبط: about smail sardashti


برچسب‌ها: دایه, داییک

ئه‌وڕۆ 5مین ساڵیادی له‌ده‌ست چونی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سه‌رده‌شتیه

سماییل سه‌رده‌شتی خه‌ڵکی گوندی وه‌ڵیوی سه‌رده‌شت بۆ ماوه‌ی 7-8 ساڵ له شاری مهاباد نیشته‌جێ بو و به‌ هوی ئه‌وه‌ی نه‌یده‌توانی چیتر له ڕۆژهه‌لات بمێنێته‌وه چو بۆ باشوری کوردستان و بۆ ماۆه‌ی 3.5 ساڵ له‌وێ مایه‌وه‌ و که‌چی به‌ داخێکی زۆر گه‌وره‌وه‌ له‌سه‌ر دڵی جه‌ماوه‌ری له‌ ڕۆژی 2008/8/1 واتا 11ی گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاوی له ڕێگای قه‌ڵادزێ- ڕانیه له‌ خوار پردی سه‌نگه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ی وه‌رگه‌ڕا و دوای چه‌ن خوله‌کێک گیانی له‌ ده‌ست دا ئێمه‌ی دیسان به‌ ته‌نیا هێشته‌وه‌ له گه‌ڵ خه‌م و په‌ژاره‌؛ جارێکی تر سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه زه‌حمه‌ت کێشه‌ی ده‌که‌ین؛ به‌ڕاستی مام میرزای بایزی ئامانێ نمونه‌ی خۆڕاگری و گه‌وره‌ییه که له ماوه‌ی چن ساڵ دا 4 جگه‌رکۆشه‌ی خۆی پێشکه‌شی وڵاته‌که‌ی کردن و ئێستا منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆی له‌ شاری مه‌هاباد ده‌ژین؛ هه‌ر بۆیه‌ سه‌ری ڕێزی و حورمه‌تی بۆ داده‌نوێنین؛


به‌ڕێوه‌به‌ری وێبلاگی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سه‌رده‌شتی


برچسب‌ها: سالروز شهادت اسماعیل سردشتی, هنرمند اسماعیل سردشتی, کیوان سردشتی, بند و موسیقی کوردی, خواننده معروف کرد اسماعیل سردشتی

سڵاو به‌ڕێزم:


پێت وابو به‌ نوسینی وشه‌ی ناحه‌ز چ ده‌بێت؟

من کارم به‌وه نیه که ئیسماعیل سه‌رده‌شتی کێ بووه؛ یان چاک بوه یان خراپ و باسی ئه‌وه ناکه‌م

من ده‌ڵێم هه‌ر که‌سێک بووه له‌سه‌ر تۆیه که‌ بێ ئیحتڕامی به‌که‌س نه‌که‌ی؛ ده‌نا ئه‌گه‌ر تۆ به‌ ئیحتڕامی به که‌سانێک بکه‌ی که‌ بۆ من جێگای ڕێزن (جا چاک بن یان خراپ) ده‌بی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بکه‌ی که‌ منیش وڵامی بده‌مه‌وه و منیش ناوی خۆشه‌ویستانی تۆ بێنم! تۆ قه‌بوڵته من سوکایه‌تی به‌ خۆشه‌ویستانی تۆ بکه‌م؟؟؟؟ شایه‌د ئه‌و که‌سه‌ی که‌ تۆ سوکایه‌تی پێ ده‌که‌ی بۆ من وه‌کو برایه‌ک خۆشه‌ویست بێت؛ تۆ قه‌بوڵته‌ سوکایه‌تی به برایه‌که‌ت بکه‌م؛ پێت وا نه‌بێ خۆشه‌ویستانی تۆش حه‌مویان باشن؛ دڵنیا به‌ ئه‌وانیش حه‌مو جۆرێکیان تێ دایه؛ به‌ڵام من وا ناکه‌م و هه‌ر بێزیشم نایه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌مو که‌س قسه‌ی وا بکه‌م و به‌ پێچه‌وانه‌وه من ڕێزم هه‌یه بۆ خۆشه‌ویستانی هه‌مو که‌س و قه‌تیش بێ ئیحتڕامیی ناکه‌م؛ به‌ زیندووه‌که‌شیان ناکه‌م چ بگات به‌ مردو.

و هه‌ر شتێکیش بمهه‌وێت بیڵێم ده‌چم ڕوبه‌ڕو وه‌کو پیاوێک به‌خۆێ ده‌ڵێم نه‌ک له‌به‌ر خۆم ده‌نگم هه‌ڵێنم بڵێم فڵانن که‌س وا و فیسه‌ران وا

گه‌ر باسی مه‌شڕوبیش بکه‌ی مه‌شڕوب ئه‌ووه‌ڵه‌ن له باشوری کوردستان شتێکی ئازاده و حه‌مو که‌س ده‌توانی بیخواته‌وه و هیچ کێشه‌یه‌کی نیه و هه‌روه‌ها ئه‌وه شتێکی تایبه‌تی ژیانه و به‌ تۆش په‌یوه‌ندی نیه که‌سێک مه‌شڕوب بخواته‌وه یان نا

گه‌ر باسی پێ هه‌ڵکوتن به خه‌ڵکیش ده‌که‌ی ئه‌و کابرایه هه‌ر شێوه‌ی گۆرانیه‌که‌ی ئه‌وا بووه و هه‌ر که‌س شێوه‌یه‌کی هه‌یه؛ که‌سێک مه‌قام ده‌ڵێ، که‌سێک حه‌یران ده‌ڵێ، ڕه‌پ ده‌ڵێ، ئه‌ویش به‌ندی وتووه و له به‌ند دا به‌ خه‌ڵک هه‌ڵا ده‌ڵێن و چاوه‌ڕوانی له‌مه‌ به‌ده‌ر شتێکی له‌خۆڕا و بێ بنه‌مایه.

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ویستبای هه‌ر سه‌ری به‌رداته‌وه و قه‌ت باسی میله‌ته‌که‌ی نه‌کات زۆر به‌ ڕاحه‌تی ده‌یتوانی باشترین ژیانی له مهاباد هه‌بێت و دیاره نه‌یویستووه که سه‌ر دابنوێنی بۆیه ڕۆیشتووه و ده‌ربڕینی قسه‌ی دڵ و گرفتاری نه‌ته‌وه‌ی خۆی پێ له‌سه‌رتر بووه له‌ ژیانی خۆشی خۆی

ئێستا که تۆ ئه‌وا به‌ جوانی وڵامی چاکه‌که‌ی ده‌ده‌یه‌وه شایانی چی برای به‌ڕێزم؟

خۆ دڵنیا به ئه‌گه‌ر چاکه‌شی له حه‌قت دا نه‌کردبێت، خراپه‌ی نه‌کردووه به‌ گیانم خراپه‌ی نه‌کردووه

ئه‌گه‌ریش خراپه‌ی بۆ هه‌بووی وه‌ره با مه‌سڵه‌ته‌که‌ی بکه‌ین خۆشه‌ویست گیان ده‌نا هه‌روا له‌خۆڕا جنێو دان نه‌ تۆ به‌ هیچ ده‌گه‌یه‌نی نه‌ هیچیش له من که‌م ده‌کات...

تازه خۆ ئه‌و که‌سه‌ مردوشه و خراپ یان چاک هیچ سودێکی نیه و نازانم مه‌به‌ست چیه و چی پێ چاک ده‌بێت؟!!!

مه‌به‌ستم که‌سێکی تایبه‌ت نه‌بو و ته‌نیا هه‌ندێ جار که‌سانێک دێن وشه‌ی ناحه‌ز به‌ جێ دێڵن بۆیه نوسیم

خۆشه‌ویستان ئێستا له غوربه‌تم له زانکۆ و ده‌رسم زۆرن هه‌ر بۆیه که‌متر بابه‌ت داده‌نێم؛ هیوادارم که‌ ئێوه‌ش به‌ گه‌وره‌یی خۆتان لێم ببورن

له‌گه‌ڵ ڕێزی دووباره‌م بۆتان...


موضوعات مرتبط: about smail sardashti


برچسب‌ها: در مورد اسماعیل سردشتی, اسماعیل سردشتی, آهنگ های سماییل سردشتی, گورانی و بندی کوردی, به ند بیژانی سه رده شت و مه هاباد

بة بؤنةی سالوةگةری لةدةست چونی هونةرمةندی گةورةی کورد ماموستا ئیسماعیل سةردةشتی سةرةخؤشی خؤم له هةمو جةماوةر و خؤشةویستانی سةردةشتی دةکةم و ئةو ئاهةنگانةم بؤ داناون و هیوام وایه جیگای رةزامةندیتان بیت.

ئیسماعیل سةردةشتی له رؤژی ۲۴/۴/۱۹۷۴ له ئاوایی دوبئ سةر به قةلادزه له داییک بو(به هؤی ئةوةی که ئاوارةی ئةودیو بون) و خةلکی گوندی وةلیوی سةر به شاری سةردةشته و دواتریش مالی چوه بو مةهاباد و زستانی ۱۳۸۳ش چو بوو باشور و له شاری رانیه نیشتةجئ بو و بة داخةوه له رؤژی ۱/۸/۲۰۰۸ واتا ۱۱/۵/۱۳۸۷ی هةتاوی، جومعه سةعات ۵ی دوانیوةرؤ لة ریگای رانیه- ژقةلادزه له خوار پردی سةنگةسةر به روداوی ماشین گیانی له دةست دا. ناوبراو خاوةنی دو کور به ناوی کومار و کةیوان و دو کچ به ناوی شیما و شیلا و خیزانی شةهلایه و ئةوان ئیستا له مالی باپیریان میرزای بایزی ئامانئ له شاری مةهاباد دةژین.

http://www.up.98ia.com/images/3en3bssjm726tdfdd3ff.pdf

ئاهةنگةکان ئی سالی ۲۰۰۴ن - نةواری دووپةزه و ئةوةی ئاخیرئ نةبئ!

بو وةرگرتن لةسةر ناوی گؤرانیةکان کرته بکةن تکایه...

 

تیتراژ (زةمانه تاجی بةفریشم لةسةرنی. زؤر مةحاله که دلداری وةلانیم)

دووپةزه

ئةمان لی

هةسته بةختی خةوالو

مةهاباد

سارا

عومرم باریک و کورته/ گةلاويژ

رؤژیک مةلول و خةمبار



بئ وةفایی تؤم لة رؤژ دا سةد کةرةت وةبیر دیتةوه

وه‌رگرتنی کلێپێکی ته‌سویری حه‌یران سه‌رده‌شتی

 

چه‌ند وێنه‌شم دانابون که فیلتێر کران و هه‌ر بۆیه لامبردن!

 

به سپاسةوه-گةلاویژی ۱۳۹۱


موضوعات مرتبط: gallery smail sardashti، download free mp3


برچسب‌ها: سالروز شهادت اسماعیل سردشتی, هنرمند اسماعیل سردشتی, کیوان سردشتی, بند و موسیقی کوردی, خواننده معروف کرد اسماعیل سردشتی

.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ
وبلاگ هنرمند اسماعیل سردشتی دانلود آهنگ گورانی موسیقی بند کلیپ ویدیو تصویر عکس هنرمند سماییل سه رده شتی

اين وبلاگ به هيچ اندیشه ای وابسته نيست و طبق قوانین بلاگفا است.همچنین توسط چند نفر از دوستداران اسماعيل سردشتي در زمستان 1387 راه اندازي شده است و بعداز حذف شدن كليه مطالب در مرداد 88 مجددا از مرداد 89 شروع به فعاليت كرد.

دانلود آهنگ کلیپ عکس بیوگرافی اسماعیل سردشتی
دوستان جهت افزایش بازدید وبلاگ ما را با اسم "اسماعیل سردشتی" لینک کنید و خبر دهید تا ما هم لینکتون کنیم
برچسب‌ ها
چت باکس


امکانات وب
شمارنده





Powered by WebGozar